🌌زانین، دەسەڵات و ویستی خوا
خوا ئاشکرا و نهێنی دەزانێت، دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە و بە وتنی «ببە» دروست دەکات؛ هیچ شتێک لە دەرەوەی ویستی ئەو ڕوونادات.
بەشی 1 لە 5
زانینی هەموو شتێک
زانینی خوا ئاشکرا و نهێنی (غەیب) دەگرێتەوە، هەموو گەڵایەک کە دەکەوێت و هەموو چرپەیەک. لە شادەماری ملی مرۆڤ لێی نزیکترە. سەرنج بدە نموونەکان چەند بەرجەستەن.
پیشاندان:
کلیلەکانی غەیب لای ئەون؛ هیچ گەڵایەک ناکەوێت بەبێ ئەوەی بزانێت.
وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَآ إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ مُّبِينٍ 59
تهفسیری ئاسان: کلیلی هەموو شاراوەکان و زانینی هەموو نهێنیەکان بەدەست خوایە و هەر لای ئەوە، کەس نایانزانێت جگە لەو زاتە هەرچی لەسەر وشکانیە (لە گیاندارو بێ گیان و گیاو دارو زیندەوەرانی وردو درشت لەسەر زەوی و لە توێی خاکدا) خوا پێی دەزانێت، هەروەها هەرچی لە دەریاکانیشدا هەیە (لە زیندەوەری هەمەجۆرو ماسی سەیرو سەمەرە) ئاگای لێیەتی و هیچ گەڵایەک ناکەوێتە خوارەوە خوا پێی نەزانێت، هەروەها دەنکێک یان تۆوێک لە تاریکایەکانی زەویدا نیە، ئەو دەنکە چ شێدار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیە لە خوا پەنهان بێت و لە (لوح المحفوظ) دا، یاخود لە دۆسیە و دەزگای تایبەتیدا تۆمار نەکرابێت.
زانینی ڕۆژی دوایی، باران و ئەوەی لە منداڵداندایە لای خوایە.
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ 34
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا خۆی زانیاری بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت دەزانێت، بارانیش هەر ئەو دەیبارێنێت، دەزانێت چی لە سکی دایکاندا هەیە، هیچ کەس نازانێت سبەی چی بەسەردێت و چی دەست دەکەوێت (لەبەرهەمی مادی دنیایی یان لە زەخیرە و توێشووی قیامەت)، هیچ کەسیش نازانێت لەسەر چ زەویەک دەمرێت و کۆتای بەژیانی دێت (هەروەها کاتی مردن و چۆنیەتیەکەیشی شاراوەیە) بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە و ئاگادارە.
هیچ چرپەیەکی سێ کەس نییە کە ئەو چوارەمیان نەبێت.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا۟ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ 7
تهفسیری ئاسان: ئایە سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا بە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەریدا هەیە زانا و ئاگایە، سێ کەس نیە چپە بکەن بەیەکەوە خوا جوارهەمیان نەبێت، پێنج کەس نیە ئەو زاتە شەشەمیان نەبێت، لەو ژمارانە کەمتر یان زیاتریش نیە کە ئەو لایان نەبێت و ئاگادار نەبێت بە سرتە و چپەیان، لەهەر شوێنێک و لەهەر کوێدا بن، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگاداریان دەکاتەوە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە، چونکە بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.
دەزانێت دەروون چی دەچرپێنێت؛ لە شادەماری مل نزیکترە.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِۦ نَفْسُهُۥ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوَرِيدِ 16
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئادەمیزادمان دروست کردووەو دەزانین چی بەدڵ و دەروونیدا دێت... ئێمە لەشاڕەگی دڵی لێی نزیکترین.
ئایا ئەوەی دروستی کردووە نازانێت؟ ئەو وردبین و ئاگادارە.
أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ 14
تهفسیری ئاسان: مەگەر خوا نازانێت کێی دروست کردووەو چۆنی دروست کردووە، لەکاتێکدا ئەو زاتە وردکارو بە سۆزو ئاگایە.
لە هەر کوێ بن لەگەڵتانە، و ئەوەی دەیکەن دەیبینێت.
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ 4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەخۆی، ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی خۆی پایەدارکرد (ئەڵبەتە چۆنیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانەلەرادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالێک پرسیوە لەوەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکەحەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بەناخی زەویدا و چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لەئاسمان دێتە خوارەوەو چی پیادا سەردەکەوێت، جا لەهەر شوێنێک دابن ئەوزاتەلەگەڵتاندایە و پێتان دەزانێت، دڵنیابن کەخوا بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن بینایە