⏳ژیان و مردن
ژیان و مردن وەک دروستکراوی خوا، ماوەی دیاریکراوی هەموو نەفسێک، ژیان وەک تاقیکردنەوە، و بەهای ڕاستەقینەی ئەم دنیایە بەراورد بە دوا ڕۆژ.
بەشی 1 لە 6
خوا ژیان و مردن دەبەخشێت
قورئان خولێک وەسف دەکات: بێگیان بووین، خوا ژیانی پێداین، دەمانمرێنێت و دووبارە زیندوومان دەکاتەوە. مردن وەک ژیان «دروستکراوە». خەو وەک وێنەیەکی بچووکی مردن وەسف کراوە، کاتێک خوا ڕۆحەکان وەردەگرێت.
پیشاندان:
بێگیان بوون و ژیانی پێدان؛ دەتانمرێنێت، پاشان دووبارە زیندووتان دەکاتەوە.
كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَٰتًا فَأَحْيَٰكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ 28
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە)، چۆن بێ بڕوا دەبن بە خوا لەکاتێکدا ئێوە بێ گیان بوون (لە توێی خاکدا) خوا (دروستی کردوون) و گیانی بەبەردا کردن، پاشان دەتانمرێنێت و دوایی زیندووتان دەکاتەوە، ئەوسا هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
مردن و ژیانی دروستکرد بۆ تاقیکردنەوەتان کامتان کردەوەی چاکترە.
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْمَوْتَ وَٱلْحَيَوٰةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفُورُ 2
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خۆی مردن و ژیانی بەدیهێناوە، تا تاقیتان بکاتەوە، کێتان کردەوەی چاکترو پەسەندترە، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەستە بەسەر بێ باوەڕاندا، وە لێخۆشبووە لە ئیمانداران.
خوا ڕۆحەکان لە کاتی مردندا وەردەگرێت، و لە خەودا ئەوانەی نەمردوون.
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ 42
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە کە گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا، هەروەها ئەو گیانەش کە نەمرد لە خەوەکەیدا هەر خوا بۆی دەنێرێتەوە، جا ئەو کەسەی کە خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحەکەی دەگرێتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ لاشەی، ئەو کەسەش کە ڕۆژی تەواو نەبووبێت دەینێرێتەوە بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا چەندەها بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک کە تێفکرن و بیر بکەنەوە (لەم ساڵانەی دوایدا ئارسەر ئەلیسۆن زانای فیزیای ناوکیی لە کۆنگرەیەکدا لە قاهیرە بابەتێکی دەربارەی مردن و خەو پێشکەش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکەی 25 ساڵ لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە بۆم دەرکەوتووە کە خەو جۆرە مردنێکە، ئەو کاتە زانایەکی موسڵمان ئاماژەی بۆ ئەم ئایەتەکرد، ئیتر ئارسەر سەری سوڕماو سەرەنجام شایەتمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشەرە).
«نوێژەکەم، قوربانییەکەم، ژیانم و مردنم بۆ خوایە».
قُلْ إِنَّ صَلَاتِى وَنُسُكِى وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ 162
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: بەڕاستی نوێژو حەج و دروشمەکانی و (سەرجەم چاکە و بەندایەتیم) هەروەها ژیان و مردنم تایبەتە بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیانەوە.
نکۆڵیکەران دەڵێن تەنها ڕۆژگار لەناومان دەبات؛ هیچ زانستێکیان نییە، تەنها گومانە.
وَقَالُوا۟ مَا هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهْرُ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ 24
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەیانوت: ژیان تەنها ئەم ژیانی دنیایەیە، دەمرین و دەژین بە نۆرە، هەر ڕۆژگارو زەمانە کایگەرن تیاماندا و دەمان مرێنن و هیچی تر! جا ئەوانە وەنەبێت لەسەر بنچینەی هیچ جۆرە زانستی و زانیاریەک ئەوە بڵێن بەڵکو تەنها پشت بەگومان و دوودڵی دەبەستن.