دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

🧠تەندروستی دەروونی

خەم، ترس، تەنگانە، نائومێدی، و ڕێگای گەڕانەوە بۆ ئارامی، لە قورئاندا. پێغەمبەران و خەڵکی چاکیش ئەمانە هەست پێدەکەن: یەعقوب خەمبارە، موسا دەترسێت، مەریەم خۆزگە دەخوازێت مردبایە، و سینەی پێغەمبەر تەنگ دەبێت. هەستکردن بەمانە مرۆییە، نەک نیشانەی لاوازی باوەڕ. ئەم ئایەتانە جێگرەوەی یارمەتی پسپۆڕ نین: ئەگەر بارت قورسە، تکایە لەگەڵ پزیشک یان ڕاوێژکارێک قسە بکە.

بەشی 1 لە 8

خەم و پەژارە

ڕەگی ح-ز-ن (خەم) ٤٢ جار هاتووە، زۆرتر لە بەڵێنی «نە ترسیان لەسەرە و نە خەمبار دەبن». قورئان بە ئاشکرا ناوی خەم دەبات، تەنانەت لای پێغەمبەرانیش، و نیشان دەدات بۆ کوێی ببەیت.

پیشاندان:
یەعقوب: «تەنها لای خوا سکاڵای دەرد و خەمی خۆم دەکەم». خەم دەوترێت، نەک بشاردرێتەوە.
12:86سورة يوسفجوزئی 13 · لاپەڕەی 245لێکچوو
قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ 86
ته‌فسیری ئاسان: (لە وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی من باسی سکاڵا و غەم و پەژارەم هەر بۆ لای خوا دەبەم، ئەوەی من دەیزانم لە لایەن خواوە (لە نەخشە و حیکمەتەکانی، لە پێشهات و ڕووداوەکاندا) ئێوە نایزانن.
خوا بە پێغەمبەر دەڵێت: «دەزانین ئەوەی دەیڵێن خەمبارت دەکات».
6:33سورة الأنعامجوزئی 7 · لاپەڕەی 131لێکچوو
قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُۥ لَيَحْزُنُكَ ٱلَّذِى يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ 33
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی چاک دەزانین کە گوفتاری نادروستی خوانەناسان غەم و پەژارەت بۆ پێش دەهێنێت، چونکە بەڕاستی ئەوانە وەنەبێت تۆ بەدرۆزن بزانن، بەڵکو ستەمکاران هەر داننانێن و ئینکاری ئایەت و فەرمانەکانی خوا دەکەن.
لە ئەشکەوتەکەدا: «خەم مەخۆ، خوا لەگەڵمانە».
9:40سورة التوبةجوزئی 10 · لاپەڕەی 193لێکچوو
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلسُّفْلَىٰ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِىَ ٱلْعُلْيَا وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ 40
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر ئێوە پشتگیری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەکەن و یارمەتی نەدەن، ئەوە بەڕاستی خوا پشتگیری کردو سەری خست، کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەریان کرد لە شاری مەککە و یەکێک بوو لەو دوو کەسە کاتێک هەردووکیان لەناو ئەشکەوتەکەدا بوون (کاتێک بێ باوەڕەکان گەشتبوونە دەوروبەری ئەشکەوتەکە ئەبوبەکری هاوەڵی خەمی لێهات) پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) دڵی دایەوە و پێی وت: خەفەت مەخۆ، دڵنیابە خوامان لەگەڵە، ئەوسا ئیتر خوا ئاسوودەی و ئارامی خۆی دابەزاندە سەری و پشتگیری و بەهێزی کرد بە سەربازانێک کە ئێوە نەتاندەبینین و بەرنامەو ئاینی بێ باوەڕانی دانەواند و ڕیسواتری کرد، بەرنامەو ئاینی خوایش هەمیشە بەرزو بڵندترە، خوایش هەمیشە باڵادەست و دانایە.
«با گیانت لە حەسرەتی ئەواندا نەچێت».
35:8سورة فاطرجوزئی 22 · لاپەڕەی 435لێکچوو
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًا فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ 8
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کە کردەوە ناشیرینەکانی بۆ ڕازێنراوەتەوە و بە جوان و چاک دەیبینێت؟! (وەک ئەو کەسە وایە کە پێوەری خوایی پێیە بۆ چاکە و خارپە)؟ بەڕاستی خوا بیەوێت هەر کەس گومڕا بکات دەیکات، هەر کەسێکیش هیدایەت بدات دەیدات، (ئەڵبەتە نەک بەشێوەی هەڕەمەکی) کەواتە تۆ بە خەفەرتیانەوە خۆت مەفەوتێنە، چونکە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
پێغەمبەر نزیک بوو لە خەفەتی ئەوانەی باوەڕیان نەدەهێنا خۆی لەناو ببات.
18:6سورة الكهفجوزئی 15 · لاپەڕەی 294لێکچوو
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا 6
ته‌فسیری ئاسان: جا تۆ لەوانەیە لە خەم و پەژارەدا لە سەرەنجامی ڕەشی ئەوانەی کە باوەڕ بەم قورئان و فەرموودەیە ناهێنن خۆت لەناو بەریت و لە داخ و خەفەتدا بمریت.
دوای شکستی ئوحود: خەم لەسەر خەم، بۆ ئەوەی خەمی ئەوە نەخۆن کە لەدەستتان چوو.
3:153سورة آل عمرانجوزئی 4 · لاپەڕەی 69لێکچوو
إِذْ تُصْعِدُونَ وَلَا تَلْوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٍ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِىٓ أُخْرَىٰكُمْ فَأَثَٰبَكُمْ غَمًّۢا بِغَمٍّ لِّكَيْلَا تَحْزَنُوا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمْ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ 153
ته‌فسیری ئاسان: ئیتر ئەوەبوو کە (بەگیرهاتن و کشانەوە و شپرزە و پەرت و بڵاوبوون) خۆتان هەڵدەگێڕا بەکێوی ئوحود و دەورو بەریداو ئاوڕتان لە کەس نەدەدایەوە، لەکاتێکدا پێغەمبەریش بەدواتاندا بانگی دەکردن لە لاکەی ترەوە: (ئەی بەندەکانی خوا بگەڕێنەوە و ڕامەکەن)، جا ئەوەبوو ئێوە خەم و خەفەتتان کردە دڵی پێغەمبەرەوە (بە نافەرمانیتان خوای گەورەش) خەم و پەژارەی کردە دڵی ئێوەوە (بەدەنگو باسی بریندار بوونی پێغەمبەرو شەهید بوونی) تاوەکو خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لە دەستتان چووە و ئەوەش کە خوا تووشی کردوون و بەسەری هێنان (دیارە هاوەڵان پێغەمبەریان لەخۆیان و لە هەموو شت لاخۆشەویستتر بووە) خواش ئاگادارە لەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.