🌟موحەممەد ﷺ
دوایین پێغەمبەر لە قورئاندا: ناو و نازناوەکانی، ئەرکەکەی، ڕەوشتی، چۆن قورئان دڵنەوایی و ڕێنموویی دەکات، و ئەرکی باوەڕداران بەرامبەری.
بەشی 1 لە 6
ناو و نازناوەکانی
ناوی موحەممەد تەنها چوار جار هاتووە و ئەحمەد یەک جار (لە مژدەکەی عیسادا). زۆر زیاتر قورئان پێی دەڵێت «پێغەمبەر» (ڕەسوول یان نەبی)، یان بە «ئەی پێغەمبەر» بانگی دەکات. نازناوەکانی تر: کۆتایی پێغەمبەران، پێغەمبەری نەخوێندەوار، چرایەکی ڕووناکەر.
پیشاندان:
موحەممەد پێغەمبەری خوا و کۆتایی پێغەمبەرانە.
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًا 40
تهفسیری ئاسان: محمد وەنەبی باوکی هیچ کەس لە پیاوانتان بێت بەڵکو پێغەمبەری خوایەو دواهەمینی پێغەمبەرانە، هەمیشەو بەردەوامیش خوا بە هەموو شتێک زانایە.
«موحەممەد پێغەمبەری خوایە» و وەسفی هاوەڵەکانی.
مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلْكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيْنَهُمْ تَرَىٰهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًا سِيمَاهُمْ فِى وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ ٱلسُّجُودِ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَمَثَلُهُمْ فِى ٱلْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسْتَغْلَظَ فَٱسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعْجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلْكُفَّارَ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًۢا 29
تهفسیری ئاسان: محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانەکراوی خوایە، ئەوانەش کەلەخزمەتیدان و شوێنی کەوتوون توند و تیژن بەرامبەر بێ باوەڕان و بەبەزەیی و میهرەبانن لەنێوان خۆیاندا، دەیانبینیت سەرگەرمی نوێژ و خواپەرستین، کڕنۆش و سوژدەدەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی و پایە بەرزی یە لەلای خوا، نیشانەی چاکی و پاکییان لەناوچەوانیاندا دیاریەو دەدرەوشێتەوە لەئەنجامی سوژدەبردن و خوا پەرستییاندا، جا ئەو بەڕێزانە ئەوەنموونەو پێناسەیانە لەتەوراتدا، نموونەو پێناسەشیان لەئینجیلیشدا وەک ڕوەکێک وایە کەلەسەرەتاوەچەکەرەبکات، جا چەکەرەکەی بەهێز کردبێت، پاشان ئەستوور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەکەی، ئەوەندەزوو پێ بگات کشتیارەکان سەرسام بکات و پێیان سەیر بێت: چۆن وا پێگەیی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئەم پێناسەیە بۆ ئەوەیە خوا کافران داخ لەدڵ بکات، جا خوای بەدەسەڵات بەڵێنی بەوانەداوەکەباوەڕیان هێناوە و کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەلەوان: کەلێخۆشبوون و پاداشتی گەورەو بێ سنووریان پێببەخشێت.
موحەممەد پێغەمبەرێکە؛ پێش ئەو پێغەمبەرانی تر هاتوون و ڕۆیشتوون.
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًٔا وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ 144
تهفسیری ئاسان: (محمد (صلی اللە علیە وسلم) تەنها پێغەمبەرێک نەبووە وەفات بکات، بێگومان پێغەمبەرانی پێش ئەمیش (وەفاتیان کردووە)، ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژراو شەهید بوو، ئێوە پاشگەز دەبنەوە و هەڵدەگەڕێنەوە؟! (لەو دین و ئاینەی کە پێی ڕاگەیاندوون) خۆ ئەوەی هەڵگەڕێتەوە و پاشگەزبێتەوە، ئەوە هەرگیز زیان بەخوا ناگەیەنێت، لە داهاتویەکی نزیکدا خوای گەورە پاداشتی سوپاسگوزاران دەداتەوە.
باوەڕهێنان بەوەی بۆ موحەممەد دابەزیوە بەشێکە لە ئیمان.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُوا۟ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ 2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەو باوەڕیان هێناوە بەو قورئانەبوو کەبۆ محمد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزێنراوە، هەر ئەویش ڕاستەو لەلایەن پەروەردیگارەوە، ئەوانەخوا چاوپۆشی کردووەلەهەموو گوناهەکانیان، چاکەشی ڕواندووەلەدڵ و دەروونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووە.
پێغەمبەری نەخوێندەوار کە لە تەورات و ئینجیلدا باسی هاتووە.
ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ 157
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە شوێنی ئەم (محمد(صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەرە هەواڵدەرە نەخوێندەوارە دەکەون ئەوەی کە (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) دەستیان دەکەوێت نووسراوە لای ئەوان لە تەورات و ئینجیلدا، فەرمانیان پێدەدات بەچاکەو قەدەغەی گوناهو خراپەیان لێدەکات و هەرچیەک پاکو چاکە بۆیان حەڵاڵ دەکات و هەرچی پیس و ناپوختە لێیان حەرام دەکات و ئەرکە قورس و سەنگینەکان لەسەرشانیان لادەبات، ئەو کۆت و زنجیرانەش کە لەسەریان بوو لای دەبات (وەک خۆ کۆشتن لەکاتی تەوبەدا... هتد)، جا ئەوانەی باوەڕیان پێ هێناوە و پشتیوانیان لێکردوە و پشتگیریان کردووە و شوێنی ئەو نوورە کەوتوون (کە قورئانە) و هاوڕێ لەگەڵیدا ڕەوانە کراوە، هەر ئەوانە سەرفرازو ڕزگارن.
بانگخوازێک بۆ لای خوا و چرایەکی ڕووناکەر.
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذْنِهِۦ وَسِرَاجًا مُّنِيرًا 46
تهفسیری ئاسان: هەروەها بانگەواز دەکەی بۆلای خوا لەسەر مۆڵەتی ئەو، چرایەکی ڕووناکیشی (بۆ سەرجەم سەرگەردانان).