📿ناوە جوانەکانی خوا
خوای گەورە لە قورئاندا لە ڕێگەی ناوەکانیەوە خۆی دەناسێنێت: بەخشندە، زانا، دانا و زۆری تر، کە زۆرجار بە جووت لە کۆتایی ئایەتەکاندا دێن.
بەشی 1 لە 6
«ناوە هەرە جوانەکان»
قورئان چوار جار دەڵێت خوای گەورە «الأسماء الحسنى»ی هەیە، واتە «ناوە هەرە جوانەکان»، و خەڵک بانگ دەکات بەو ناوانە هانا بۆ ئەو ببەن. ئەم چوار ئایەتە بخوێنەوە و سەرنج بدە لە هەریەکەیاندا چی پێش ئەو دەستەواژەیە دێت.
پیشاندان:
ناوە هەرە جوانەکان هی خوان، کەواتە بەوانە هانای بۆ ببەن.
وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ 180
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە هەموو ناوە جوان و پیرۆزەکان، جا (ئەی ئیمانداران) بەو ناوانە دۆعا و نزا بکەن و هاناو هاوار بۆ ئەو زاتە بەرن، واز بهێنن لەوانەی کە لە ناوە پیرۆزەکانی خوادا لادان دەکەن و (سیفەت و ناوەکانی خوا بەکاردەهێنن بۆ غەیری خوا)، لە ئایندەدا پاداشتی ئەو کارو کردەوانەیان وەردەگرن کە ئەنجامیان دەدا.
بە «اللە» یان «الرحمن» بانگی بکەن: بە هەرکامیان بانگی بکەن، ناوە هەرە جوانەکان هی ئەون.
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدْعُوا۟ ٱلرَّحْمَٰنَ أَيًّا مَّا تَدْعُوا۟ فَلَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَٱبْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا 110
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئێوە لە نزاو دوعاتاندا هاوار لە (اللە) بکەن، یان بەسیفەتی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ بەرن، بەهەر ناوو سیفەتێکی جوان و بەرز هاواری لێبکەن و نزا بکەن دروستە، چونکە ئەو خاوەنی هەموو سیفات و ناوە پیرۆزو جوانەکانە، بەهەر سیفەتێک کە لەگەڵ داخوازیەکانتاندا گونجا، داوای لێ بکەن، لەکاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا بە (یا ڕزاق، یا وهاب) لەکاتی داوای سەرکەوتندا بە (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئەی ئیماندار) لەکاتی خوێندنی قورئان لە نوێژەکاندا دەنگ بەرز مەکەو زۆریش نزمی مەکە، لەو نێوانەدا حاڵەتێکی لەبارو مامناوەندی ئەنجام بدە.
خوا، هیچ خوایەک نییە جگە لەو؛ ناوە هەرە جوانەکان هی ئەون.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ 8
تهفسیری ئاسان: اللە زاتێکە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، هەرچی ناوە پیرۆزو سیفاتە جوانەکان هەیە هەر شایستەی ئەوە.
دروستکەر، بەدیهێنەر، وێنەکێش؛ ناوە هەرە جوانەکان هی ئەون.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ 24
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە بەدیهێنەرو دروستکراوە، (لە نەبوون هەرچی بۆی بەدی دەهێنێت)، نەخشە و وێنە کێشەرە، ناوە پیرۆزو جوانەکان، هەمووی شایستەی ئەون، هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە ستایشی ئەو دەکەن، بەڕاستی ئەو زاتە خوایەکی باڵادەست و دانایە.