📚خاوەنانی کتێب
جوولەکە و گاور وەک قورئان قسەیان لەگەڵ دەکات: کتێبەکانیان، بانگهێشت بۆ وشەیەکی هاوبەش، ڕەخنە لە هەندێک بیروباوەڕ، و ستایشی ڕوون بۆ چاکەکارانی ناویان.
بەشی 1 لە 5
ئەوان کێن
«خاوەنانی کتێب» (ئەهلی کیتاب) ئەوانەن کە کتێبی پێشوویان پێدراوە، بە تایبەتی جوولەکە و گاور. قورئان خۆی وەک بەڕاستدانەری تەورات و ئینجیل دەناسێنێت، و داوا لە موسڵمانان دەکات باوەڕ بە هەموو پێغەمبەران بهێنن بێ جیاوازی.
پیشاندان:
قورئان ئەوەی پێشتر هاتووە بە ڕاست دادەنێت؛ خوا تەورات و ئینجیلی دابەزاند.
نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ 3
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ بەڕاست و دروست (بە چەند قۆناغێک) دابەزاندووە، بەڕاست دانەری سەرجەم کتێبە پێشووەکانی پیش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان)، هەروەها تەوراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕەوانە کردووە لە پێش قورئاندا...
ئینجیل بە عیسا درا، ڕێنمایی و ڕووناکی تێدا بوو.
وَقَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ 46
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پێغەمبەرانی (نەوەی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مەریەممان هێنا، کە ڕاستی تەوراتی دەردەخست و پشتیوانی لێدەکردو ئینجیلیشمان پێدا، کە هیدایەت و نوور و ڕووناکی تێدایە و پشتگیریی تەوراتی پێش خۆیەتی، هیدایەت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خوا دەترسن و پارێزکارن.
با خاوەنانی ئینجیل بەوەی خوا تێیدا دایبەزاندووە حوکم بکەن.
وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ ٱلْإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ 47
تهفسیری ئاسان: دەبا شوێنکەوتووانی ئینجیل بەو ڕێنموویی و ئامۆژگاریانە هەڵسوکەوت بکەن کە خوا لە ئینجیلدا دایبەزاندوە (گرنگترینیان شوێنکەوتنی ئاینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامە) ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، جا ئا ئەوانە ناپاک و تاوانبارو لە سنوور دەرچوون.
بۆ هەریەکەتان شەریعەت و ڕێگایەک؛ ئەگەر خوا بیویستایە یەک ئوممەت دەبوون، کەواتە پێشبڕکێ بکەن لە چاکەدا.
وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ 48
تهفسیری ئاسان: ئێمە قورئانمان هاوڕێ لەگەڵ هەموو حەقیقەت و ڕاستیەکدا بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕاستی و دروستی کتێبەکانی پێش خۆیشی دیاری دەکات و چاودێرە بەسەر هەموویاندا (کاتێک خاوەنانی کتێب لە گاورو جوو گیروگرفتیان دەهێنن بۆ لای تۆ) بەو بەرنامەیەی خوا ناردوویەتی داوەریی بکە لە نێوانیانداو شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوەو لەو حەقە لامەدە کە بۆت ڕەوانە کراوە، بۆ هەرلایەکتان (موسڵمانان و خاوەنانی کتێب) بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەتمان بڕیارداوە خۆ ئەگەر خوا بیویستایە هەر هەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و گەلێکی یەک پارچە، بەڵام (ویستی وایە بەو جیاوازیە) تاقیتان بکاتەوە لەوەی پێی بەخشیوون (تا بەهۆی عەقڵ و ژیریتانەوە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەون)، دەی کەواتە زۆر بەپەلەبن و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەموو خێرو چاکەیەک، دڵنیاش بن کە هەمووتان دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەو کاتە هەواڵی تەواوتان دەداتێ دەربارەی ئەو شتانەی کە کێشەتان لەسەری هەبوو.
موسڵمانان باوەڕ بەوە دەهێنن کە بە مووسا و عیسا و هەموو پێغەمبەران درا، بێ جیاوازی.
قُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِىَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ 136
تهفسیری ئاسان: (ئەی پەیڕەوانی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە) بڵێن: ئێمە باوەڕمان بە خوا هێناوەو بەو قورئانەش کە دابەزیوە بۆمان و بەوەش کە دابەزیوە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی یەعقوب، هەروەها بەو پەیامەی کە بۆ موساو عیسا هاتووە و بەو پەیامانەی کە بۆ پێغەمبەران بەگشتی ڕەوانە کراوە لە لایەن پەروەردگاریانەوە و ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ کام لەو پێغەمبەرانەدا، ئێمە هەموومان تەنها تەسلیمی فەرمانی پەروەردگارین.