دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

🌴ڕووەک، دار و میوە

ڕووەک چۆن لە یەک ئاو بە جۆرێکی بێکۆتایی دەڕوێت، ئەو دار و میوانەی لە قورئاندا ناوبراون، و ئەو نموونانەی قورئان لە ڕووەکەوە دەیهێنێتەوە.

بەشی 1 لە 6

لە یەک ئاو، ڕووەکی زۆر

یەک ئاو دادەبارێت، بەڵام زەوی دانەوێڵە و سەوزایی و خورما و ترێ و زەیتوون و هەنار دەردەهێنێت، «لەیەکچوو و جیاواز». پارچە زەوییە دراوسێکان کە بە یەک ئاو ئاو دەدرێن، بەرهەمی جیاواز دەدەن. سوورەتی عەبەسە هەموو کەسێک بانگ دەکات هەنگاو بە هەنگاو «سەیری خواردنەکەی بکات».

پیشاندان:
لە باران هەموو جۆرە ڕووەکێک: دانەوێڵە، خورما، ترێ، زەیتوون، هەنار؛ سەیری بەرهەمەکەیان بکەن کاتێک پێدەگات.
6:99سورة الأنعامجوزئی 7 · لاپەڕەی 140لێکچوو
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَىْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ ٱلنَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّٰتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍ ٱنظُرُوٓا۟ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَيَنْعِهِۦٓ إِنَّ فِى ذَٰلِكُمْ لَءَايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ 99
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە کە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت (دەفەرموێت): جا بەهۆیەوە چرۆو چەکەرەی هەموو شتێکی پێ دەردەهێنین و شینی دەکەین، ئینجا لاسکی سەوزی لێ پەیدا دەکەین، زنجیرە دانەی سەفتەکراوی لێ دروست دەکەین (وەک گوڵەگەنم و چوڵتوک و گەنمەشامی.. هتد) لە دارخورماش لە هەندێ لق و چڵە پۆپی هێشووی خورما شۆڕ دەبێتەوە، هەروەها باخی هەمەجۆری ڕەزو ترێ، زەیتون و هەناریش، هەیانە لە ڕواڵەتدا لەیەک دەچێت، هەشیانە لەیەک ناچێت، جا تەماشای بەرەکەی بکەن کاتێک بەر دەگرێت، پێ دەگات، (سەرەتا هەندێکی گوڵە و دوایی خۆی هەڵدەپێچێت، ڕەنگ و قەبارەیەک دەگرێتە خۆی، دوای چەند مانگێک قەبارەشی گەورەتر دەبێت، ڕەنگیشی دەگۆڕێت، ئەوسا پێ دەگات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست دەبێت) بەڕاستی ئا لەو شتانەدا (کە ئاماژەی تێداکرا بۆتان) چەندەها بەڵگەو نیشانەی تەواون بۆ کەسانێک کە ئیمان و باوەڕیان دەهێنن (بەو بەدی هێنەرەی کە ئاسەواری دەستی قودرەت و بە دەسەڵاتی لە هەموو شتێکدا بەدی دەکرێت).
خوای گەورە دانە و ناوکی خورما لەت دەکات.
6:95سورة الأنعامجوزئی 7 · لاپەڕەی 140لێکچوو
إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلْحَبِّ وَٱلنَّوَىٰ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ ٱلْمَيِّتِ مِنَ ٱلْحَىِّ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ 95
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی خوا لەتکەری دەنک و دانەوێڵەیە بۆ ئەوەی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش لە مردوو دەردەهێنێت، دەرهێنەری مردووشە لە زیندوو، ئا ئەوەیە خوای پەروەردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لادەدرێن و بۆ کوێ وێڵ دەکرێن.
پارچە زەویی دراوسێ، یەک ئاو، بەڵام بەرهەمی جیاواز.
13:4سورة الرعدجوزئی 13 · لاپەڕەی 249لێکچوو
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌ مُّتَجَٰوِرَٰتٌ وَجَنَّٰتٌ مِّنْ أَعْنَٰبٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَىٰ بِمَآءٍ وَٰحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍ فِى ٱلْأُكُلِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ 4
ته‌فسیری ئاسان: لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراوجۆر هەیە لە پاڵ یەکدا (کە کارکردیان هەیە لەسەر چۆنێتی و بەرهەمی ڕووەک، جگە لەوەی جیاوازیان نیشانەن بۆ کانزا جۆراو جۆرەکان)، هەرەها باخی ڕەزی ترێ، کشتوکاڵی هەمە جۆر لە دانەوێڵە و بێستانەکاندا، دارخورمای یەک قەدو دوو قەد، هەموو ئەمانە بەیەک ئاو ئاودێر دەکرێن و لە یەک جۆر ئاو دەخۆنەوە (بەڵام سەوئەنجام ئەو هەموو بەروبومە جیاوازە لە قەبارەو تام و بۆن و ڕەنگ و شێوازدا، پەیدا دەبن) و هەندێکیانمان لە هەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە، بەڕاستی ئا لەو شتانەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیری خۆیان بخەنەکار.
با مرۆڤ سەیری خواردنەکەی بکات…
80:24سورة عبسجوزئی 30 · لاپەڕەی 585لێکچوو
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ 24
ته‌فسیری ئاسان: دەبا ئادەمیزاد سەیری خواردنەکەی بکات و سەرنجی بدات و بیری لێ بکاتەوە.
…ئاومان بە زۆری ڕشت…
80:25سورة عبسجوزئی 30 · لاپەڕەی 585لێکچوو
أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّا 25
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئاومان بۆ داباراندەوەتە خوارەوە، چۆن دابارینێت.
…پاشان زەویمان لەتکرد…
80:26سورة عبسجوزئی 30 · لاپەڕەی 585لێکچوو
ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّا 26
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا زەویمان بۆ لەت لەت بە چەکەرەی ناسکی ڕووەک.
…و دانەوێڵەمان تێیدا ڕواند.
80:27سورة عبسجوزئی 30 · لاپەڕەی 585لێکچوو
فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّا 27
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا دانەوێڵەمان تێادا ڕوواند.
باران جووتی ڕووەکی جۆراوجۆر دەردەهێنێت.
20:53سورة طهجوزئی 16 · لاپەڕەی 315لێکچوو
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًا مِّن نَّبَاتٍ شَتَّىٰ 53
ته‌فسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە زەوی بۆ ئێوە بار هێناوە، وەکو لانکە و بێشکە (لەسەری دەحەوێنەوە)، هەروەها جۆرەها ڕێگەی (زەمینی و ئاسمانی و هەوایی) تیادا بۆ فەراهەم هێناون، لە ئاسمانیشەوە باران دادەبەزێنێت، کە بەهۆیەوە چاندەها جووت ڕووەکی پێ ڕواندووە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.