دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

🐍ئیبلیس و شەیتان

چیرۆکی ڕەتکردنەوەی ئیبلیس لە سوژدەبردن بۆ ئادەم، سوێندی بۆ گومڕاکردن، وەسوەسەکانی، دوژمنایەتییە ئاشکراکەی، و چۆن لە کۆتاییدا خۆی لە شوێنکەوتووانی بەری دەکات.

بەشی 1 لە 7

ڕەتکردنەوەی سوژدەبردن

چیرۆکی ئیبلیس لە چەند سوورەتێکدا گێڕدراوەتەوە. کاتێک خوا فەرمانی بە فریشتەکان کرد سوژدە بۆ ئادەم ببەن، ئیبلیس لە خۆبەزلزانییەوە ڕەتیکردەوە: «من لەو باشترم». بەراورد بکە چۆن هەر سوورەتێک هەمان دیمەن بە وشەی جیاواز دەگێڕێتەوە.

پیشاندان:
ئیبلیس ڕەتیکردەوە، خۆی بەگەورە زانی و بوو بە بێباوەڕ.
2:34سورة البقرةجوزئی 1 · لاپەڕەی 6لێکچوو
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ 34
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش بەفریشتەکانمان وت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم (سوژدەی ڕێزو بەفەرمانی خوا، وەکو ڕووگەیەک) سوژدەیان برد، جگە ئیبلیس نەبێت کە سەرپێچی کردو خۆی بە گەورەزانی و خۆی خستە ڕیزی کافرەکانەوە.
«من لەو باشترم: منت لە ئاگر و ئەوت لە قوڕ دروستکردووە».
7:12سورة الأعرافجوزئی 8 · لاپەڕەی 152لێکچوو
قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍ 12
ته‌فسیری ئاسان: خوا فەرمووی: با‌شە، چی بەرگری کردیت ئەی ئیبلیس کە سوژدە نەبەیت کاتێک فەرمانم پێدایت؟ شەیتان وتی: من لەو چاکترم، (چونکە) تۆ منت لە ئاگر دروست کردوە و ئەوت لە قوڕ دروستکردووە.
«سوژدە نابەم بۆ مرۆڤێک کە لە قوڕ دروستتکردووە».
15:33سورة الحجرجوزئی 14 · لاپەڕەی 264لێکچوو
قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُۥ مِن صَلْصَٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ 33
ته‌فسیری ئاسان: شەیتان لە وەڵامدا وتی: من ئەوەندە (نزم و بچوک) نەبووم کڕنووش بەرم بۆ بەشەرێک کە تۆ پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بووە؟!
«ئایا سوژدە ببەم بۆ کەسێک کە لە قوڕ دروستتکردووە؟»
17:61سورة الإسراءجوزئی 15 · لاپەڕەی 288لێکچوو
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا 61
ته‌فسیری ئاسان: (بیریان بهێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان وت: ئادەی سوژدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد جگە لە (ئیبلیس)، کە وتی: ئایا چۆن سوژدە دەبەم بۆ ئەو کەسەی کە لە قوڕ دروستت کردووە؟!
خوا دەپرسێت: ئایا خۆبەزلزانی ڕێگری لێکردیت؟
38:75سورة صجوزئی 23 · لاپەڕەی 457لێکچوو
قَالَ يَٰٓإِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَىَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْعَالِينَ 75
ته‌فسیری ئاسان: خوا فەرمووی: ئەی ئیبلیس ئەوە چی نەیهێشت و نایەڵێت سووژدە بەریت بۆ ئەو کەسەی کە بە دوو دەستی قودرەتی خۆم دروستم کردووە؟! ئایا خۆتت بەگەورە زانی یان هەر لە زووەوە خۆت لا بەرزو گەورەیە.
ئیبلیس لە جن بوو و لە فەرمانی پەروەردگاری دەرچوو.
18:50سورة الكهفجوزئی 15 · لاپەڕەی 299لێکچوو
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّۢ بِئْسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلًا 50
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە کاتێک بە فریشتەکانمان وت سوژدەبەرن بۆ ئادەم، هەر هەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس کە لە دەستەی پەریەکان بوو بەهۆی ئەوەوە لە فەرمانی پەروەردگاری یاخی بوو، ئایا ڕەوایە کە ئەوو نەوەکەی بکەنە پاڵپشت و یارو یاوەری خۆتان لە جیاتی من، لەحاڵێکدا ئەوان دوژمنی هەمیشەیی ئێوەن، ئای کە چەندە کارێکی خراپ و ناڕەوایە بۆ ستەمکاران کە لە جیاتی خوا دوژمنێکی وەک شەیتانیان داناوەو گوێڕایەڵی دەکەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.