💗نەفس و دڵ
نەفس و جۆرەکانی، و دڵ (قەلب): ساغ و ئارام، یان نەخۆش و ڕەق و مۆرکراو.
بەشی 1 لە 6
نەفس
نەفس واتە خود یان دەروون، و هەروەها بە سادەیی «خۆ»؛ یەکێکە لە وشە هەرە دووبارەکانی قورئان. خوای گەورە نەفسی ڕێکخست و چاکە و خراپەی پێ ناساند؛ سەرکەوتن بەستراوە بە پاککردنەوەیەوە. «ڕووح» وشەیەکی ترە، و قورئان کەم باسی دەکات: «لە فەرمانی پەروەردگارمە».
پیشاندان:
سوێند بە نەفس و ئەوەی ڕێکیخست…
وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّىٰهَا 7
تهفسیری ئاسان: سوێند بە دەروون و ئەو زاتەی کە بە ڕێک و پێکی بەدیهێناوە.
…و خراپەکاری و پارێزکارییەکەی پێ ناساند.
فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَىٰهَا 8
تهفسیری ئاسان: جا توانای خراپە و چاکە و خوانەناسی و خواناسی تێدا دابین کردووە.
سەرکەوتوو بوو ئەوەی پاکیکردەوە…
قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّىٰهَا 9
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەموو) بەڕاستی ئەو کەسە سەرفرازە کە نەفسی پاک و پوختە کردووە و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووە.
…و دۆڕا ئەوەی پیسیکرد.
وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا 10
تهفسیری ئاسان: بێگومان نائومێد بوو ئەو کەسەی نەفسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵودەی گوناهو تاوان و خراپەی کرد.
خوا دەزانێت نەفس چی دەچرپێنێت، و لە شادەماری ملیش نزیکترە.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِۦ نَفْسُهُۥ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوَرِيدِ 16
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئادەمیزادمان دروست کردووەو دەزانین چی بەدڵ و دەروونیدا دێت... ئێمە لەشاڕەگی دڵی لێی نزیکترین.
هیچ نەفسێک لە توانای خۆی زیاتر بار ناکرێت.
لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ 286
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیە ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگرە ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان لە دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەدە بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوتە بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەدە بەسەرماندا لە تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکە تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوە و چاوپۆشی بکە لە هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوە پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیە داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیە پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێدە کە لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەورە ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان). خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیە ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگرە ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان لە دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەدە بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوتە بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەدە بەسەرماندا لە تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکە تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوە و چاوپۆشی بکە لە هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوە پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیە داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیە پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێدە کە لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەورە ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان).
خوا حاڵی هیچ گەلێک ناگۆڕێت تا ئەوان ئەوەی لە دەروونی خۆیاندایە نەگۆڕن.
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٌ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍ سُوٓءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ 11
تهفسیری ئاسان: بۆ خوا هەیە فریشتەی بێ شومار کە بە نۆرە بەدوای یەکدا دێن تا چاودێری ئادەمیزاد بکەن لە بەرو پشت و لە هەموو لایەکەوە بیپارێزن بە فەرمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قەوم و گەلێک ناگۆڕێت (لە خۆشیەوە بۆ ناخۆشی، یان لە زەلیلیەوە بۆ سەربەرزی، یان لە گرانیەوە بۆ هەرزانی)هەتا ئەوان ئەوەی بە خۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، کاتێکیش خوا بیەوێت بەڵایەک بەسەر هەر میللەتێکدا بهێنێت (لە دەرئەنجامی سەرکەشی و یاخی بوونیان)، ئەوە هیچ هێزێک ناتوانێت بەری بگرێت، هیچ کەسیش ناتوانێت جگە لە خوا فریایان بکەوێت و ڕزگاریان بکات.
ڕووح لە فەرمانی پەروەردگارمە؛ تەنها کەمێک زانستتان پێدراوە.
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا 85
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆح (کە چیەو چۆنە؟) بڵێ: ڕۆح بەشێکە لەفەرمانی پەروەردگارم و بەدەست ئەوە (من نازانم چیەو چۆنە)و هیچتان پێنەبەخشراوە لە عیلم و زانست تەنها شتێکی کەم نەبێت.