دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

🛡️تەقوا و پارێزکاری

تەقوا: لەبیربوونی خوای گەورە و خۆپاراستن لەوەی ناڕازی دەکات — ماناکەی، خاوەنەکانی، بەرهەمەکانی و پاداشتەکەی.

بەشی 1 لە 5

مانای تەقوا

تەقوا لە ڕەگی «و ق ی»یە بە مانای پاراستن: واتە مرۆڤ خۆی لە ناڕەزایی خوا بپارێزێت بە گوێڕایەڵیکردنی. قورئان زۆر جار کردارەکە (اتقى)، ناوەکە (تقوى) و خاوەنەکانی (متقین) بەکاردەهێنێت. لەم ئایەتانەدا تەقوا بە باشترین توێشوو، باشترین پۆشاک و پێوەری ڕاستەقینەی ڕێز ناو براوە.

پیشاندان:
بڕواداران فەرمانیان پێدەکرێت وەک شایستەی خوایە لێی بترسن و پارێزکار بن.
3:102سورة آل عمرانجوزئی 4 · لاپەڕەی 63لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ 102
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، لە خوا بترسن و پارێزکاربن بەشێوەیەکی وا کە شایستەی ئەو زاتەیە و هەمیشە پابەند و دامەزراو بن لەسەر ئیسلامەتی، بۆ ئەوەی هەر کاتێک مردن بە ئیمان و ئیسلامەتی نەبێت نەمرن.
توێشوو هەڵبگرن، بەڵام باشترین توێشوو تەقوایە.
2:197سورة البقرةجوزئی 2 · لاپەڕەی 31لێکچوو
ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَٰتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ 197
ته‌فسیری ئاسان: حەج لە چەند مانگێکی دیاریکراودایە و (خۆی بۆ ئامادە دەکرێت و نیەتی لێدەهێنرێت) جا ئەوەی کە لەو مانگانەدا دەستبەکار بوو و بڕیاریدا حەج بکات، ئەوە دەبێت نزیکی هاوسەری نەکەوێت و شەڕە چەپۆک و گوناهو موجادەلە و گوفتاری نادروست ئەنجام نەدات، بێگومان هەر خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا پێی دەزانێت و ئاگادارە لێی، بەردەوام هەوڵ بدەن کە زەخیرەو توێشوو بخەن، بێگومان چاکترین زەخیرەش تەقواو پارێزکاریە، بەردەوامیش لە من بترسن ئەی خاوەن بیرو هۆشەکان.
جگە لە پۆشاکی داپۆشەر و ڕازاوە، پۆشاکی تەقوا باشترە.
7:26سورة الأعرافجوزئی 8 · لاپەڕەی 153لێکچوو
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ 26
ته‌فسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم، ئێمە بەڕاستی پۆشاکی لەبارمان بۆ فەراهەم هێناون، عەورەت و ئەوەی پێتان ناخۆشە دەربکەوێت دای ئەپۆشێت، هەروەها جل و بەرگی جوانیش کە خۆتانی پێ بڕازێننەوە (بەڵام بیرتان نەچێت) کە پۆشاکی تەقواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و بەفەڕترە، ئەو پۆشاکە (ماددی و مەعنەویانە) لە نیشانە و بەڵگەکانی خوای گەورەن بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و (یادی بەهەشت بکەن).
بەڕێزترین لای خوا پارێزکارترینە، نەک ئەوەی لە بەناوبانگترین هۆزە.
49:13سورة الحجراتجوزئی 26 · لاپەڕەی 517لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓا۟ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَىٰكُمْ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ 13
ته‌فسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە هەمووتانمان لەنێرو مێیەک دروستکردووە (کەباوکەئادەم و دایکە حەوایە) و کردوومانن بەچەندەها گەل و تیرە و هۆزی جۆربەجۆر، تا یەکتر بناسن و پەیوەندیتان خۆش بێت بەیەکەوە... بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسانەتان کەزۆرتر لەخواترسەو فەرمانبەرداری خوایە، بێگومان خوا زاناو ئاگایە بەهەمووان.
ڕۆژوو فەرز کراوە بۆ ئەوەی بگەنە تەقوا.
2:183سورة البقرةجوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ 183
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە هەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزکاری بکەن.
گۆشت و خوێنی قوربانییەکان ناگاتە خوا؛ ئەوەی دەگاتە لای تەقوای ئێوەیە.
22:37سورة الحججوزئی 17 · لاپەڕەی 336لێکچوو
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ 37
ته‌فسیری ئاسان: دڵنیابن هەرگیز گۆشتەکەی و خوێنەکەی بەخوا ناگات، بەڵکو تەقواو پارێزکاری ئێوە بەو دەگات و (حسابی بۆ دەکات)، ئا بەو شێوەیە دەبینن بەچاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا لەکاتی سەر بڕینیدا، أللە أکبر بڵێن و قەدری پەروەردگاری گەورە بزانن کە هیدایەتی داون و مژدەیش بدە بە چاکەکاران و خێرخوازان.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.