☝️تاک و تەنهایی خوا (تەوحید)
پەیامی سەرەکی قورئان: هیچ خوایەک نییە جگە لە خوای گەورە؛ تاک و تەنهایە، بێ هاوەڵە و هیچ شتێک وەک ئەو نییە.
بەشی 1 لە 6
«هیچ خوایەک نییە جگە لەو»
کورتترین پوختەی تەوحید ڕستەی «لا إله إلا هو / إلا الله»یە (هیچ خوایەک نییە جگە لەو / جگە لە خوا)، کە زۆر جار لە قورئاندا دووبارە دەبێتەوە. سووڕەتی ئیخلاس لە چوار ئایەتی کورتدا خوای گەورە وەسف دەکات. سەرنج بدە لە هەر ئایەتێکدا چ ناو و سیفەتێک بەدوای ئەو ڕستەیەدا دێت.
پیشاندان:
«بڵێ: ئەو خوایە، تاک و تەنهایە (ئەحەد)».
قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ 1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: ئەو خوای کە ناوی _ اللە_ خوایەکی تاک و تەنهایە (بێ هاوەڵ و هاوتایە).
خوا «الصمد»ە، ئەوەی هەموو شتێک پێویستی پێیەتی.
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ 2
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکی پایەدار و دەسەڵاتدارە، نیازی بە کەس نییەو هەموویان ئاتاجی ئەون، هەر ئەو دەتوانێ بەڵاو و ناخۆشی لابەرێت و پێویستی و داخوازیەکانمان جێ بە جێ بکات.
نە کەسی لێ بووە و نە لە کەس بووە.
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ 3
تهفسیری ئاسان: هیچ کەسی لێ نەبووە و خۆشی لە کەس نەبووە.
هیچ شتێک هاوتا و وەک ئەو نییە.
وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدٌۢ 4
تهفسیری ئاسان: هەرگیز هاوتاو هاوشێوە و دەسەڵاتدارێکی تر نییە کە لەبەرامبەریەوە بەوەستێت و هاوشانی بێت.
«خوای ئێوە خوایەکی تاکە»، بەخشندە و میهرەبان.
وَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ 163
تهفسیری ئاسان: خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، جگە لەو زاتە خوایەکی تر نیە، هەر ئەو خوایەش بەخشندەو میهرەبان و بەبەزەییە.
ئایەتی کورسی: هەمیشە زیندوو و ڕاگری هەموو شت، کە هەرگیز خەو نایگرێت.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ 255
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە جگە ئەو هیچ خوایەکی ترنیە کە شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری (هەموو دروست کراوەکانیەتی)، نە وەنەوز دەیگرێت و نە خەو (چونکە ڕاگرو سەرپەرشتیاری بوونەوەرە)، هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر ئەوزاتە خاوەنیانە، کێ یە ئەوەی (دەتوانێت) تکا بکات لە لای ئەو، بەبێ مۆڵەتی خۆی، دەشزانێت چی لە ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوەو ڕوودەدات، هیچ کام لە دروستکراوانی زانست و زانیاری تەواویان نیە دەربارەی زانیاری و زانستەکانی ئەو، مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێت فێریان بکات (ئەم پێشکەوتن و زانستەی سەردەم بەشێکی کەمن لە بەخششەکانی خوا)، فەرمانڕەوایی و دەسەڵات و زانینی ئەوزاتە هەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە و پارێزگاریان بەلای خواوە هیچ گران نیە و ماندووی ناکات و هەر ئەو خوایەکی بەرزو بڵند و گەورەیە.
خوا و فریشتەکان و خاوەن زانستەکان شایەتی دەدەن کە هیچ خوایەک نییە جگە لەو.
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ 18
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە (لە ڕێگەی دروست کراوانیەوە، کە هەمووی نیشانەی دەسەڵاتی دەنوێنێت) خۆی شایەتی داوە و دەریخستووە و سەلماندویەتی کە بەڕاستی جگە لەو هیچ خوایەکی تر نی یە کە شایانی پەرستن بێت، هەروەها فریشتەکان و خاوەن زانستەکانیش (لە پێغەمبەران و زانایان) کە بەڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەیسەلمێنن خوا هەمیشە داد پەروەری ڕەهایە و جگە لەوزاتە خوایەکی تر نیە و ئەو خوایەکی باڵادەست و دانایە.
«بزانە کە هیچ خوایەک نییە جگە لە خوا»: تەوحید وەک زانین.
فَٱعْلَمْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَىٰكُمْ 19
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان!! دەی کەواتا چاک بزانەو دڵنیابە جگەلەخوا، هیچ خوایەکی ترنیە، داوای لێخۆشبوونی گوناە بۆ خۆت و ئیمانداران لەپیاوان و ئافرەتان هەر لەو بکەو دڵنیابە کەخوا دەزانێت لەرۆژدا بەچی یەوە خەریکن و، لەشەویشدا لەکۆی دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، یاخود دەزانێت چی دەکەن لەدونیاداو، دەرەنجامەکەشی لەقیامەتدا چۆنە.