دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

⏳ڕۆژی دوایی و نیشانەکانی

ڕۆژی دوایی (الساعة): کاتەکەی تەنها خوا دەیزانێت، نیشانەکانی، تێکچوونی ئاسمان و زەوی و شاخەکان، فووکردن بە کەڕەنادا، و ئەو ناوانەی قورئان لەو ڕۆژەی دەنێت.

بەشی 1 لە 7

ڕۆژی دوایی کەی دێت؟

خەڵک چەندین جار لە پێغەمبەریان پرسی «ڕۆژی دوایی کەیە؟»، و وەڵامەکە هەمیشە یەکە: زانینی تەنها لای خوایە. لەناکاو دێت، و لەوانەیە نزیک بێت.

پیشاندان:
زانینی تەنها لای خوایە؛ تەنها لەناکاو دێت.
7:187سورة الأعرافجوزئی 9 · لاپەڕەی 174لێکچوو
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلَّا هُوَ ثَقُلَتْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةً يَسْـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِىٌّ عَنْهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ 187
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی قیامەت: کەی بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: بەڕاستی زانینی کاتی بەرپا بوونی هەر لای پەروەردگارمە، لەکاتێکدا کەس لە سات و کاتی خۆیدا دەری ناخات و بەرپای ناکات زاتی پەروەردگار نەبێت، بەرپا بوونی قیامەت زۆر گرانە و زۆر دەکەوێت لەسەر دانیشتوانی ئاسمانەکان و زەوی (چونکە شیرازەی هەمووی تێکدەچێت و لێکهەڵدەوەشێت) ڕۆژی قیامەت بەرپا نابێت کوتوپڕ نەبێت، لە پڕ یەخەتان پێدەگرێت، وا پرسیارت لێدەکەن هەر وەک تۆ زۆر عەوداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامەت بیت و پرسیاری زۆرت لە بارەیەوە کردبێت!! پێیان بڵێ: بەڕاستی زانینی بەرپا بوونی قیامەت تەنها لای خوایە، بەڵام زۆربەی خەڵکیش (ئەمە) نازانن.
لەوانەیە ڕۆژی دوایی نزیک بێت.
33:63سورة الأحزابجوزئی 22 · لاپەڕەی 427لێکچوو
يَسْـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا 63
ته‌فسیری ئاسان: خەلکی پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ڕۆژی قیامەت (کەی بەرپا دەبێت) پێیان بڵێ: ئەی پێغەمبەر‎: (کاتی بەرپابوونی) هەر خوا خۆی دەزانێ، جا تۆ چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکیش بێت.
پرسیار دەربارەی ڕۆژی دوایی دەکەن: کەی دێت؟
79:42سورة النازعاتجوزئی 30 · لاپەڕەی 584لێکچوو
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا 42
ته‌فسیری ئاسان: پرسیارت لێ دەکەن { ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) } دەربارەی قیامەت، کە کەی؟ چ کاتێک بەرپا دەبێت؟
کۆتایی زانینەکەی لای پەروەردگارتە.
79:44سورة النازعاتجوزئی 30 · لاپەڕەی 584لێکچوو
إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ 44
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان کۆتایی دنیاو بەرپابوونی قیامەت، هەر پەروەردگارت دەیزانێت.
ڕۆژی دوایی دێت؛ خوا خەریکە بیشارێتەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک بەپێی هەوڵی پاداشت بدرێتەوە.
20:15سورة طهجوزئی 16 · لاپەڕەی 313لێکچوو
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا تَسْعَىٰ 15
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیە و هەر دێت، نزیکە بیشارمەوە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە گوێرەی کارو کردەوە و هەوڵ و کۆششی پاداشت بدرێتەوە.
کاری ڕۆژی دوایی وەک چاوتروکانێکە، یان نزیکتر.
16:77سورة النحلجوزئی 14 · لاپەڕەی 275لێکچوو
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَآ أَمْرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ ٱلْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ 77
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی نهێنی و شاراوە هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەر بۆ خوایەو بەرپا بوونی قیامەت پێش نایەت وەک چاو تر‌وکاندنێک نەبێت یان کەمتر لەوەش، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.