دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

✅ڕاستگۆیی و درۆ

ڕاستگۆیی (صدق) لە قسە و بەڵێن و باوەڕدا، و درۆ (کذب) کە قورئان بە دووڕوویی و بێباوەڕییەوە دەیبەستێتەوە.

بەشی 1 لە 5

لەگەڵ ڕاستگۆیاندا بن

ڕاستگۆیی ئەوەیە قسە لەگەڵ ڕاستیدا بگونجێت و کردار لەگەڵ قسەدا. قورئان بۆ قسە، بۆ بەجێهێنانی پەیمان و بۆ باوەڕی دڵسۆزانە بەکاری دەهێنێت. وشەی «صدّیق» پلەیەکی بەرزە بۆ ئەوانەی زۆر ڕاستگۆن، و یەکسەر دوای پێغەمبەران ناو براون.

پیشاندان:
لە خوا بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆیاندا بن.
9:119سورة التوبةجوزئی 11 · لاپەڕەی 206لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَكُونُوا۟ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ 119
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزکار بن، هەوڵ بدەن هەمیشە لەگەک ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
لە خوا بترسن و قسەی ڕاست و دروست بکەن.
33:70سورة الأحزابجوزئی 22 · لاپەڕەی 427لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوْلًا سَدِيدًا 70
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکاربن، هەمیشە قسە و گوفتاری بەجێ و بەسوود بکەن.
پیاوان و ئافرەتانی ڕاستگۆ لەوانەن کە بەڵێنی لێخۆشبوون و پاداشتی گەورەیان پێدراوە.
33:35سورة الأحزابجوزئی 22 · لاپەڕەی 422لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُسْلِمِينَ وَٱلْمُسْلِمَٰتِ وَٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلْخَٰشِعِينَ وَٱلْخَٰشِعَٰتِ وَٱلْمُتَصَدِّقِينَ وَٱلْمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلْحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَٱلْحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرًا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا 35
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی پیاوان و ئافرەتانی موسوڵمان، پیاوان و ئافرەتانی ئیمان دار، پیاوان و ئافرەتانی ملکەچ و فەرمانبەردار، پیاوان و ئافرەتانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافرەتانی خۆگر، پیاوان و ئافرەتانی لەخوا ترس، پیاوان و ئافرەتانی بەخشەندە، پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاک و ئەو پیاو و ئافرەتانەی کە زۆر یادی خوا دەکەن، بەخشین و لێ بوردەیی و پاداشتی زۆر مەزن و بێ سنووریان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئامادەکراوە (هەر کە دنیایان بەجێهێشت پێی شاد دەبن).
لە ڕۆژی دواییدا ڕاستگۆیان سوود لە ڕاستگۆیی خۆیان وەردەگرن.
5:119سورة المائدةجوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدْقُهُمْ لَهُمْ جَنَّٰتٌ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ 119
ته‌فسیری ئاسان: (ئینجا) خوای گەورە فەرمووی: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە ڕاستگۆیان ڕاستگۆییەکەیان سوودیان پێدەگەیەنێت، باخەکانی بەهەشت بۆیان ئامادەیە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و بۆ هەمیشەو هەتاهەتایی لەو بەهەشتەدا دەمێننەوە و خوای پەروەردگاریش لێیان ڕازی بووە و ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون، ئەوەیە سەرفرازیی گەورە و بێ سنوور.
ئەوەی ڕاستی هێنا و ئەوانەی بە ڕاستیان دانا، ئەوانە پارێزکارانن.
39:33سورة الزمرجوزئی 24 · لاپەڕەی 462لێکچوو
وَٱلَّذِى جَآءَ بِٱلصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ 33
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەسەش ڕاستی و حەقیقتی هێناوەو باوەڕیشی پێیەتی، تەنها ئا ئەوان خواناس و دیندارن.
ئەوانەی گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر دەکەن لەگەڵ پێغەمبەران، صدّیقان، شەهیدان و چاکاندان.
4:69سورة النساءجوزئی 5 · لاپەڕەی 89لێکچوو
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَ وَحَسُنَ أُو۟لَٰٓئِكَ رَفِيقًا 69
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بکات، جا ئەوانە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبن (لە بەهەشتی بەریندا) کەخوا نازونیعمەتی ڕژاندووە بەسەریاندا لەپێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان، ئای کە ئەوانە هاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێکی چاک و بێ وێنەن!
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.