💧ئاو، باران، ڕووبار و دەریاکان
ئاو وەک سەرچاوەی ژیان، گەشتی باران لە باوە بۆ هەور بۆ زەوی، ڕووبار و دەریاکان، و ئەو پەندانەی قورئان لە ئاوەوە وەریدەگرێت.
بەشی 1 لە 6
ئاو، سەرچاوەی ژیان
«هەموو شتێکی زیندوومان لە ئاو دروستکرد». قورئان چەندین جار باسی ئەو ئاوە دەکات کە «لە ئاسمانەوە دابەزێنراوە»، پاک و پیرۆزە، و خوا پێی زەویی مردوو و ئاژەڵ و مرۆڤ زیندوو دەکاتەوە. بژمێرە دەستەواژەی «لە ئاسمانەوە ئاو» چەند جار هاتووە.
پیشاندان:
لە ئاو هەموو شتێکی زیندوومان دروستکرد.
أَوَلَمْ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَٰهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ كُلَّ شَىْءٍ حَىٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ 30
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی بێباوەڕ بوون نەیانبینیووە و بۆیان ڕوون نەبۆتەوە بەڕاستی ئاسمانەکان و زەوی یەک پارچە بوون لەوەودوا لێکمان جیا کردنەوە (کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕاستەقینە لەلایەن ئەوانەوە پەی پێ دەبرێت)، لە ئاویش هەموو شتێکی زیندوومان فەراهەم هێناوە (ئاو زۆربەی پێکهاتەی لەشی ئادەمیزاد و زیندەواران و ڕووەک پێکدەهێنێت)، ئایا ئەوانە هەر باوەڕ ناهێنن (بەو ڕاستیانە و بەو دەسەڵاتە بێ سنوورەی ئێمە)؟!
هەموو گیانلەبەرێک لە ئاو دروستکراوە: هەیانە بە سک دەڕوات، هەیانە بە دوو پێ و هەیانە بە چوار پێ.
وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٍ مِّن مَّآءٍ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ بَطْنِهِۦ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰٓ أَرْبَعٍ يَخْلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ 45
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوا هەموو زیندەوەرێکی لە ئاوێکی تایبەت دروست کردووە، جا هەیانە لەسەر سکی دەڕوات، هەیشە لەسەردوو قاچ دەڕوات، هەیشە لەسەر چوار پێ دەڕوات، خوا هەرچی بوێت دروستی دەکات، بە ڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
ئاوی پاک لە ئاسمانەوە دابەزێنراوە.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً طَهُورًا 48
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە بای شەماڵ دەنێرێت کە مژدەیەکە لەلایەن خوای میهرەبانەوە، (ئینجا دەفەرمووێت): ئێمەش لە ئاسمانەوە ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووە (بە شێوەی باران و بەفرو تەرزە)...
بۆ زیندووکردنەوەی زەویی مردوو و ئاودانی ئاژەڵ و خەڵکێکی زۆر.
لِّنُحْۦِىَ بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقْنَآ أَنْعَٰمًا وَأَنَاسِىَّ كَثِيرًا 49
تهفسیری ئاسان: تا بەهۆیەوە سەرزەوی نیشتمانی مردوو زیندوو بکەینەوە، هەتا ئاوی خواردنەوەش ببەخشین بە ماڵات و خەڵکانێکی زۆر کە دروستمان کردوون.
ئاوی پیرۆز کە باخ و دانەوێڵە دەڕوێنێت.
وَنَزَّلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً مُّبَٰرَكًا فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ جَنَّٰتٍ وَحَبَّ ٱلْحَصِيدِ 9
تهفسیری ئاسان: لەئاسمانەوەئاوێکی بەپیت و بەرەکەتمان هەردەم دابەزاندووەجا بەهۆی ئەوەوەچەندەها باخ و دانەوێڵەی ئەو کشتوکاڵانەی کەدرەو دەکرێن ئەروێنین.
لە باران خواردنەوە و ڕووەک بۆ لەوەڕاندن پەیدا دەبێت.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ 10
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگار) ئەو زاتەیە کە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە لێی دەخۆنەوە، هەروەها تێکەڵ بە جۆرەها شەربەت و شلەمەنیش دەیخۆنەوە و دەبێتە هۆی ڕوان و گەشەکردنی درەخت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا دەلەوەڕێنن.